چۆنیەتی ئامادەکردنی برنج بە شەعریە

برنج خواردنی سەرەکیی رۆژانەی زۆر کەسە، بۆئەوەی نەبێتە خواردنێکی دوبارە و بێزارکەر دەتوانیت هەندێك شتی دیکەی تێکەڵ بکەیت کە تام و بۆنی خۆشتر دەکات و چێژێکی زیاتری پێ دەدات وەك شەعریە.

کەرەستەکان:

دوو کەوچکی گەورە کەرە

یەك کەوچکی گەورە زەیتی روەکی

نیو کوپ شەعریە

یەك کوپ برنجی شۆردراوە

کوپ و روبعێك ئاوی گەرم

دوو کەوچکی بچوك خوێ

شێوازی ئامادەکردن:

کەرە و زەیتەکە تێکەڵ بکە و لەسەر ئاگر دایبنێ تا دەتوێتەوە و کەمێك گەرم دەبێت.

شەعرییەکەی تێبکە و سووری بکەرەوە بەباشی.

ئینجا برنجە شۆراوەکە بکە بەسەریدا و بەیەکەوە لەناو رۆنەکە سووریان بکەرەوە.

دواتر ئاو و خوێیەکە بکە بەسەریدا و تێکەڵی بکە.

ئینجا لەسەر ئاگرێکی خێرا دایبنێ تا قوڵپ دەدات دواتر کزی بکە و سەری دابخە تا هەمووی بەباشی دەکوڵێت و نەرم دەبێتەوە.

Back to top button