چۆن کچە چالاکوانە ئەڵمانیە ڕفێنراوەکە ئازاد کرا ؟

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

دوای هاتنە دەنگی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، کچە چالاکوانە ئەڵمانیە ڕفێنراوەکە لە شاری بەغدا ئازاد کرا .

دوای ئەوەی ((خۆر )) وەک یەکەم میدیا، هەواڵی ڕفاندنی کچە چالاکوانە ئەڵمانیەکەی بڵاوکردەوە ، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هاتەدەنگ، لە ڕێکەوتی ٢٤ / ٧ / ٢٠٢٠ توانرا (هێلا مێڤس) کچە چالاکوانە بەڕەگەز ئەڵمانیەکە ئازاد بکرێت لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەڵمانی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەم دۆسیەیە دەستگیر نەکراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون میلیشیاکانی (حیزبوڵای عێڕاقی) و ( عەسائیبی ئەهلی حەق) تۆمەتبارن لە ڕفاندنی ناوبراو، بەڵام حکوومەتی عێڕاق ئامادە نیە زانیاری دروست بڵاو بکاتەوە سەبارەت بەم باسە.

چاودێران ئەم دۆخەی بەغدا بە مەترسیدار وەسف دەکەن و پێیانوایە دۆخی بەغدا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

Back to top button