چەمچەماڵ.. حکوومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک و 900 ملیۆن دینار بۆ کێشەی کەمئاوی خەرج دەکات

بۆ چارسەرکردنی گرفتی کەمیی ئاوی خواردنەوەی سنووری قەزای چەمچەماڵ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی ملیارێک و 900 ملیۆن دینار خەرج دەکات، قایمقامی چەمچەماڵ زانیاری دەخاتە ڕوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی 7ی 2023، ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، ڕاگەیاند: دوای هەوڵێکی زۆرمان توانیمان چەند پێشنیارێک بکەین بۆ وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆرش و تەکیە، ئەوەی کە گرنگ بوو جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بوو، بەڵام ئێستا جێبەجێ نەکراوە، بۆیە چارەسەری کاتی ئەوەیە کە 10 بیری قووڵ لێ بدرێت و ڕاکێشانی 12 بۆڕی و تانکییەکی هەزار مەتر سێجایش دروست بکرێت.

گوتیشی: خۆشبەختانە توانرا ئەم پرۆسەیە بە کۆتا بگەیەنین و پڕۆژەکە ئیحالە بکرێ بۆ کۆمپانیا و بە بڕی ملیارێک و 900 ملیار دینار پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێ و پێویستە کۆمپانیاکە لە ماوەی 300 ڕۆژدا کارەکانی پرۆژەکە تەواو بکات، دوای گرێبەستکردن لەگەڵیان و ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی بەشێک لە کێشەی کەمئاوی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ.

Back to top button