چەمچەماڵ.. پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا جێبەجێ کرا

لە قەزای چەمچەماڵ پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا جێبەجێکرا کە سوودێکی زۆرى بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەبێت.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: “وێستگەیەکی 132/11 کەى ڤى بە تواناى بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات لە قەزای چەمچەماڵ خرایە کار”.

ئەوەش خراوەتە روو: “پڕۆژەکە بە تێچووی نزیکەی شەش ملیار دینار لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ کراوە و لە وێستگه‌کانى مۆبایلى چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق و دۆڵه‌ڕووتە له‌ سلێمانى پێکهاتووە”.

ئاماژە بەوەش دراوە کە پڕۆژەکە سوسدێکی زۆرى بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و نەهێشتنی بارزۆریی کارەبا لە قەزای چەمچەماڵ هەیە.

Back to top button