چەند رێنماییەك بۆئەوەی دەستت وەكو ئاوریشم نەرم بكەیت

وشكبونی دەستەكانت گرفتێكی باوە، لەگەڵ ئەوەی بۆ كەسەكە خۆی بێزاركەرە بەڵام مەترسیدار نییە، هۆكاری زۆرە، وەكو تەمەن، كاركردن، كەشوهەوا و شێوازی ژیان.

بە چەند هەنگاوێك ئەگەر بەردەوام جێبەجێی بكەیت دەستت وەكو ئاوریشم نەرم دەبێت.

1.بەردەوام شێداربكەرەوە و كرێمی دەست بەكاربهێنە، بەتایبەتی شەوان پێش نوستن و بەیانیان.

2. لە كاتی شتنی كەلوپەل و قاپەكانی ناوماڵ، دەستكێش بەكاربهێنە، چونكە ئەو ماددە پاككەرەوە و ئاوەی بەكاریدەهێنیت چەوری سروشتی دەست لادەبەن.

3.خۆت لە فشاری دەرونی بەدوربگرە، چونكە پەیوەندییەكی كەم هەیە لە نێوان ئەكزیما و سترێس، كاتێك وشكی دەستت هۆكاردەبێت بۆ ئەكزیما، فشاری دەرونیت دۆخەكە خراپتر دەكات.

4. رۆتینی شەوان لەبیر مەكە، شێداركەرەوە بدە لە دەستت وەكو ڤازلین، باشترە دەستكێش و گۆرەوی لەپێ بكەیت، چونكە پارێزگاری لە چەوری پێست دەكات.

5. باشتروایە جۆری ئەو كرێمەی بەكاریدەهێنیت، پزیشك بۆتدەستنیشان بكات.

6.هەتا دەتوانیت دوربكەوەرەوە لە بەكارهێنانی سابون، باشترە ئەو شامپۆیانە بۆ شتنی دەستت بەكاربهێنیت كە شێداركەرەوەی تێدایە.

7. شۆفان بۆ دەستت بەكاربهێنە، یارمەتی لابردنی قلیشاوی دەست دەدات، دەتوانیت لەگەڵ زەیتی زەیتون تێكەڵی بكەیت و بەكاربهێنیت.

8.دەستت بپارێزە لە تیشكی خۆر و سوتان، هەوڵبدە لە كاتی چونەدەرەوە دژە خۆری بۆ بەكاربهێنیت.

9.لەم وەرزەدا شێداركەرەوەی هەوا بەكاربهێنە، چونكە مانەوەت لە هەوای وشك كە رێژەی شێی كەمبێت كاریگەری لەسەر وشكبونی پێستت دروستدەكات.

Back to top button