چەند سەیرە کورد بی و پارتی نەبیت

چەند سەیرە کورد بی و پارتی نەبیت

ڕامین جەوھەر

لە ئەدەبیاتی جەماعەتی ئێرھابی فیکری کاتێک ھیچیان پێ نامێنێت بەرامبەر پارتی بەنا دەبەنە بەر ئەو قسەیە ودەڵێن کە عەیبە پارتی بیت جا ڕێک پێچەوانەکەی راستە چونکە بەراستی لەم سەردەمە عەیبە دژە پارتی بیت ، ٢ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی کۆی ھێزەکانی ھاوسنوری پارتی نەیان توانیوە شەقامێکی وەک ١٥٠ ییەکەی پارتی دروست بکەن نەک ١٥٠ یی نەیانتوانیوە ١٢٠یەکەی پارتیش دروست بکەن ئەو تاوەرە گەورە و شارۆچکە مۆدێرنەکانی لە ھەولێر ھەن تەنیا لە ولاتە پێشکەوتوەکان ھەن ، پارتی ھێزی یەکەمە لە ھەرێمی کوردستان ڕکابەریشی نیە بەلام دوای ھەموو ھەڵبژارنێک لەگەل لایەنەکان حکومەتی پێکھێناوە کەچی ھەمووجارێک دەیتوانی بەتەنیا حکومەت پێک بێنێت ئەمە لە کەلتوری خۆرھەلاتی ناوەراست دەگمەنە و نیە ھێزێک بتوانێت بەتەنیا حکومەت تەشکیل بکات کەچی حکومەت بەسەر لایەنەکان دا دابەش بکات ،پارتی لەڕووی تەعاموول کردنی لەگەل کەمینە نەتەوەو ئاینەکان نمونەیەکە بۆ ھەموو جیھان تەواوی کەمینە نەتەو و ئاینەکان لە سنوری دەسەلاتی پارتی پارێزراون ئەرمەن و کلد و ئاشوری و تورکمەن و مەسیحی و ئێزدی و ھتد.. لە سنوری پارتی ھاولاتی دەرەجە یەکن و مافی تەواویان پێ دراوە مەسیحیەکان سنوری پارتیان پێ پارێزراوترین شوێنە لە تەواوی خۆرھەلاتی ناوەراست ھەتا لە ئیسرایل و لوبنانیش ، نمونەیەکی بچوک لە ھەرێمی کوردستان بێنینەوە بزوتنەوەی گۆڕان گردێکی داگیر کردوو لەوێ بوو بە دەسڵات ھەمووی بۆخۆی برد یانیش نەوەی نوێ چاڤیلاند و گوندی ئەڵمانی کەوتە دەست ھەمووی بۆخۆی برد پەرلەمانتارە دژە پارتیەکانی بەغدا مووچەی پاسەوانەکانیشیان دەخۆن ، ئێستا و لەم سەردەمە پارتی تاکە ھێزە لە ناوچەکە بڕوای بە تیرۆری سیاسی نیە و پەنا دەباتە بەر دادگا ،گیروانی بادینان بە نمونە لە ڕووی ئاوەدانکردنە و شارستانیەت پارتی سەرکەوتوترین ھێزە قەزای سۆران وەک لادێ بوو پارتی کردی بە شارێکی گەشتیاری و یەکێک لە پێشکەوتووترین زانکۆی لێ دروست کرد و ئێستاش وەک پارێزگایەک مامەڵە دەکات ، پارتی مێدیایەکی پرۆفیشنالی وەک ڕووداوی دروست کرد کە بتوانێت ڕکابەری جەزیرەی قەتەری و سی ئێن ئێنی ئەمریکی و بی بی سی بەڕیتانی بکات .

ڕامین جەوھەر

Back to top button