چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لەپارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سەرەڕای قەیرانی دارایی لە پارێزگای هەولێر چەند پڕۆژەیەکی گرنگ جێبەجێدەکرێن و هەندێک لە پڕۆژە کار لەسەر کراوەکانیش لەتەواوبووندان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون، لە سنوری پارێزگای هەولێر ٣٧ پڕۆژەی نوێ جێبەجێ دەکرێن هەندێک لەو پڕۆژانەش تایبەتن بە خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی زستان و ڕێگریکردن لە دروستبوونی کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتیان لەو وەرزەدا، شایانی باسە تاوەکو ئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێر ٧٠ پڕۆژە ئەنجامدراون و بەشی زۆریان لە تەواوبوندان و هەندێکیان پڕۆژەی نوێن و هەندێکیشیان تایبەتن بە نۆژەنکردنەوە .
هەر بەپێی زانیاریەکانی (( خۆر )) ، نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە قۆناغی کۆتاییدایە، هەروەها بەم نزیکانە دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی ئیفراز بۆ کەوروگۆسک .

Back to top button