چەکدارێکی پێشووی پەکەکە :دۆڕان کالکان بەهۆی ئارەزوەکانیەوە تاوەکو ئێستا بەرەکانی جەنگی نەبینیوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چەکدارێکی پێشووی پەکەکە هۆکاری نەچوونی دۆران کالکان بۆ بەرەکانی جەنگ ئاشكرا دەکات و ڕادەگەیەنێت بەهۆی ئارەزوەکانیەوە کالکان لە ئەشکەوتەکانی قەندیل دەرناچێت و شەو ڕۆژ لەگەڵ ئەو کچانەیە کە جوانن و پەکەکە ڕفاندونی.

سەربین ڕۆژهەڵاتی یەکێکە لەو چەکدارانەی کەلە تەمەنی ١٣ ساڵیەوە لەلایەن ڕێکخراوی پەکەکە لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڕفێنرێت و دەبردرێتە شاخ بۆماوەی ١١ ساڵ لەناو ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوەدا دەمێنێتەوە، ئەو گەنجە ڕۆژهەڵاتیە دوای ئەوەی خۆی ڕزگار دەکات و دەگاتە سنورەکانی ئەوڕوپا ، چەند زانیاریەکی نەبیستراو لەسەر سەرکردەکانی پەکەکە ئاشكرا دەکات، یەکێک لەو سەرکردانە دۆڕان کالکانە، سەربین دەڵێت ” دۆران کالکان تاوەکو ئێستا بەری جەنگی نەبینیوە ، تەنها خۆی لە کونە ئەشکەوتەکانی قەندیل حەشارداوە و بەهۆی حەز و ئارەزوە پیسەکانیەوە هەرچی کچی هەرزەکاری جوانە لای خۆی داناوە بەناوی پاسەوان، بەڵام ئەو کەسێکی شەرواڵ پیسە و تەنها بەدوای ئارەزوەکانیدا دەگەڕێت، ماوە ماوە کەسێك بەناوی خودادا کە دەرچووی زانکۆ بووە لە باکووری کوردستان وتارێک بۆی دەنوسێت و میدیاکانی پەکەکەش بەناوی کالکانەوە بڵاو دەکەنەوە، چونکە کالکان کوردی نازانێت و خوێندەواریشی زۆر باش نیە”.
قسەکانی ئەو چەکدارە هەڵاتوە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن کە لە وێنەکانی کالکان دەردەکەون کە هیچ وێنەیەکی نیە لەناو چەکداری ڕەگەز (نێر) دابێت و گشت وێنەکانی لەناو کچانی تەمەن خوار ١٨ ساڵیدان ، چالاکوانانی بواری ژنانیش هەمیشە ڕەخنە لەو هەڵسوکەوتانەی کالکان دەگرن و پێیانوایە گەورەترین توند و تیژی بەرامبەر بەژنان بێرێزی کردن و بەکارهێنانیانە بۆ ئارەزوەکان لە تەمەنی منداڵی.

Back to top button