چەکدارەکانی پەکەکە دوای مانەوەیان لە ماڵێک خانووی ماڵەکە دەسوتێنن

لە گوندێکی سەر بە ناحیەی دینارتە چەتەکانی پەکەکە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی گوندی میمبەر دوای ئەوەی بە شەو بەزۆر تیایدا دەمێننەوە بەیانی ماڵەکەی دەسوتێنن، چونکە شەو کە خێزانی ئەو ماڵەیان دەرکردوە پیاوەکە قسەی پێوتون و ببووەتە شەڕیان،  خاوەن ماڵەکە هەوڵیداوە رێگریی لە چەکدارانی پەکەکە بکات لە ماڵەکەی بمێننەوە.

شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە چوونەتە گوندی میمبەر لە سنووری ناحیەی دینارتە و هەوڵیان داوە تیایدا شەو بمێننەوە، بەڵام خاوەنی ماڵەکە بۆ پاراستنی ماڵ و منداڵەکانی خۆی، رێگریی لێ کردوون و ویستوویەتی چەکدارەکان لە ماڵی خۆی دەر بکات، بەڵام چەکدارانی پەکەکە زۆرییان لە هاووڵاتییەکە کردووە و ئەویش ناچار بووە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی و منداڵەکانی، گوندەکە جێبهێڵێ، کاتێ بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی 6ی 2021 هاووڵاتییەکە گەڕاوەتەوە گوندەکە، دەبینێ چەکدارانی پەکەکە، دوای ئەوەی لە ماڵەکەیدا ماونەتەوە بەیانیەکەی رۆشتوون و ئاگریان لە ماڵەکەی بەرداوە.

Back to top button