چ كاتێك هۆرمۆنی گەشەكردنی منداڵ چالاكە؟

پزیشكان و پسپۆڕان هەمیشە جەخت لەسەر كاتژمێرەكانی خەوی منداڵان دەكەن و ئاشكرای دەكەن، خەو لە كاتی خۆیدا تا ڕادەیەك بۆ منداڵان گرنگە و كاریگەریی لەسەر هۆرمۆنی گەشەكردنیان دادەنێت، بۆ نموونە، ئەو منداڵانەی شەوانە بە باشی دەخەون، ئاستی وشیارییان بەراورد بە منداڵانی دیكە زیاترە و لە رووی گەشەكردنی باڵاشەوە چەند هەنگاو لەپیشترن.

پزیشكان ئاشكراشی دەكەن، ئەو هۆرمۆنەی كە پەیوەندیی بە گەشەی منداڵانەوە هەیە، لە كاتژمێری ٩ بۆ ٢ شەو چالاك دەبێت و لەم كاتژمێرانەدا زیاترین كاریگەریی هەیە.

Back to top button