ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی: سەرکەوتنی ئەزموونی رێککەوتنی شنگال رێگەخۆشکەرە بۆ جێبەجێکردنی هەمان ئەزموون لە کەرکووک

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، سەرکەوتنی ئەزموونی رێککەوتنی شنگال رێگە خۆشکەرە بۆ رێککەوتنی کەرکووک و ناوچەکانی تری کێشە لەسەر، ئاماژەشی بەوە کرد، حکوومەت دەیەوێت ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عێراقدا بچەسپێنێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەی قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکارێکی ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق بۆ راگەیاندنەکان ناردوویەتی، ئاماژە بەوە کراوە “سەرکەوتنی ئەزموونی رێککەوتنی شنگال رێگەخۆشکەرە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەزموونە لە کەرکووک و شارەکانی دیکەی عێراق. حکومەتی عێراقیش هەموو هەوڵێکی بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییە بۆ سەرانسەری وڵات”.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، مەجدوولین جیر ئاردۆ، بەرپرسی رێکخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەرەنسی داوای لە ئەعرەجی کردووە کار بکەن بۆ رێکخستنی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان و رێکخراوەکەشیان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی شنگال.
رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2020 گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان و حکوومەتی عێڕاقی چاودێریی رێککەوتنی تایبەت بە شنگال دەکەن کە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیی لەو شارە بەهێز بکرێت. رێککەوتنەکەش لەلایەن بەشێکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان پێشوازیی لێکرا.

Back to top button