ڕاکان جبوری ـ پارێزگارەکەی یەکێتی لەکەرکوك، گەڕەکە کوردیەکان لە پڕۆژە بێبەش دەکات!!

لەپاش خیانەتی تاقمە خۆفرۆشەکەی یەکێتی لە 16ـی ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی 51%ـی خاکی کوردستان بە کەرکوكەوە! تاکو ئێستا ھەموو ئەو خاکە لەلایەن عەرەبەوە بەڕێوە دەبڕێن، (کڕیار ـ بەڕێوبەر)ە نوێیەکە بەهەموو شێوەیەك ناوچە کورد نشینەکانی پشتگوێ خستوە!

بۆنمونە لەپاش 16ـی ئۆکتۆبەر، گەڕەکە کوردیەکانی کەرکوك بە ڕێژەیەکی بەرچاو کار و پڕۆژە تێیدا کەمی کرد یاخود ھەر نەما!، بەشێوەیەک ئێستا لە هەر گەڕەکێکی عەرەبی و تورکمانی 3پڕۆژە یان زیاتر دەبینی، لەبەرانبەردا لە گەڕەکە کوردیەکان یەک پڕۆژە یان زۆرکات ئەوەش نابینیت!!

بەهەمان شێوە لەبودجەی ئەمساڵی کەرکوک، راکان جبوری 165پڕۆژەی بۆ گوندەکانی حەویجە خستوەتە پیلانی جێبەجێکردنەوە! لە بەرانبەردا هیچ پڕۆژیەک بۆ ناوچە کورد نشینەکان دیاری نەکراوە!!

Back to top button