ڕۆنالدۆ دەگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید

ڕۆنالدۆ دەیەوێت لەهاوینی داهاتوەوە بگەرێتەوە ڕیال مەدرید و ڕیزەکانی یۆڤانتۆس جێبهێڵێت. پرۆگرامی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ گفتوگۆی لەگەڵ کارگێڕی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کردوە بەمەبەستی گەڕانەوەی ئەستێرە پورتوگالیەکە بۆ ڕیزەکانی یانە ئیسپانەیەکە لە هاوینی داهاتوەوە. پرۆگرامەکە بڵاویکردۆتەوە، دوای ماڵئاوایی کردنی یۆڤانتۆس لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ ، ڕۆنالدۆ هەست بە بێزاریەکی زۆر دەکات و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو لە ڕیزەکانی یانە ئیتاڵیەکە بڕوات. ڕۆنالدۆ لە هاوینی 2018 بە گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی لە ڕیال مەدریدەوە پەیوەندی کرد بە یانەی یۆڤانتۆسەوە و لە هاوینی 2022 ش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

Back to top button