ڕۆژنامەنوسێک وەڵامێکی شایستەی هاوڕێ مەلا ستار دەداتەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕۆژنامەسوێک وەڵامێکی شایستەی هاوڕێ مەلا ستاری پەرلەمانتاری یەکێتی دەداتەوە لەسەر ئەو قسانەی کەلەبەرنامەیەکی تۆڕی میدیایی ڕووداو کردی لەبارەی سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
هاورێ مەلا ستار پەرلەمانتاری یەكێتی لە دیمانەیەكی دا لە كەناڵی رووداو گووتی پێویستە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم بچنە بەغدا دەست ماچ بكەن، لەبەرامبەر دا مەسعود یاسین نووسەر و رۆژنامەنووس لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ”دەست ماچكردنی ئیشی ئێوەیە و لەسەركردە مەزنەكانی حزبەكەت بۆ ئێستای سەركردەكانت بەجێ ماوە، نەك ئێمە”.
لە وەڵامیدا مەسعود یاسین لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و شایستە دارایەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت ” لە لای حزبەكەی ئەو بەناو ئەندام پەرلەمانتارەی بەناوی هاورێ شایستە دارایەكانی هەرێمی كوردستان بە خێر تێگەیشتووە و كوردیش بەدڵ سواڵكەر، ئاخر مەگەر تەنها حزبەكەی هاورێ كورد بە سواڵكەر بزانێت مەگەر نا بەغدا ناچارە شایستە دارایەكان بنرێت ئەگەریش هەر بەردەوام بێت دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق یان نا”.
هەروەها دەشڵێت ” هەر حزبەكەی هاورێ بوو چون دەستیان ماچ كرد بۆ برینی شایستە دارایەكانی كوردستان بەڵام با هاورێكانی یەكێتی لەوە تێبگەن شایستە دارایەكانی كورد فەرزە لەسەر بەغدا بنێرێت، ئەوەشی دەستی بەغدا ماچ دەكات هەر لە سەركردەكانی حزبەكەی هاورێ دەوەشێتەوە نەك كەسانی تر”.

Back to top button