ڕێبوار تاڵەبانی: ھەندێ ھێز بۆ تێکدانی پەیوەندیی ھەولێر و بەغدا ئاڵۆزیان دروست کرد

ڕاوێژکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ مادەی ١٤٠ ئاشکرای کرد، ئەو کێشانەی لە ھەندێ ناوچەی وەک پەلکانە دروست دەکرێن ھەندێ ھێزی لەپشتە بۆ تێکدانی پەیوەندیی باشی نێوان ھەولێر و بەغدا و دەشڵێ، نیەتێکی باش ھەیە لەلایەن سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام ئەگەر ئاستەنگی بۆ دروست نەکرێت.”

ڕێبوار تاڵەبانی، ڕاوێژکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماددەی ١٤٠، : “وەک چوون بەیاننامەی حکوومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە دەستێک ھەیە بۆ تێکدانی ئەو پەیوەندییە باشەی نێوان ھەولێر و بەغدا ئەوە دەبێت ھەم حکوومەتی ھەرێم و ھەم حکوومەتی فیدراڵ نەھێڵن کەس دەستوەردان بکات، چونکە ڕێککەوتنی باش لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە بۆ پێکھێنانی حکوومەت، پێویستە پرسی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی سنووری مادەی ١٤٠ بە دەستوور چارەسەر بکرێت، بەداخەوە حکوومەتی عێراق پێشتر ھیچ ئیرادەیەکی نەبووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەو ناوچانە.”

ڕاوێژکارەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: “ھەر ئەو لایەنانەی ئاماژەم بۆ کرد ھۆکاری ئەو کێشانەن کە ناوە ناوە لە پەلکانە و ناوچە کوردستانییەکان دووبارە دەبنەوە، ڕاستە لە ھەردوولا لایەنی خێر ھەن و نایانەوێ عێراق بەرەو ھەڵدێر بچێت، بەداخەوە ھەندێ خەڵک لە ھەردوولا ھەیە کار لەسەر ئەوە دەکەن تا پێیان بکرێت ڕەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی ببەن.”

Back to top button