ڕێبەر نازم خورشید: گرینگی بەچارەسەرکردنی کێشەی ئاوی گوندەکان دەدەین

بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش گوتی: ئێمە لە گوندەکانی سنووری قەزای بەردەڕەش زیاتر کێشەی ئاومان هەیە و مەترسی لەسەر وشکبوونی 22بیری ئاو هەیە، بەڵام بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەت نزیکەی ملیارێک و500ملیۆن دینارمان بۆ گرفتی ئاوی گوندەکان تەرخان کردووە، ئەگەر ئەو پڕۆژانەی ئامادەکراون جێبەجێ بکرێن، نزیکەی 90%ی کێشەکانمان چارەسەر دەبن.

بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، ڕێبەر نازم خورشید، ڕایگەیاند: دوای هاتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش لەو بودجەیەی بۆ قەزای بەردەڕەش تەرخان کراوە بۆ ئەمساڵ .. پێشتر لەسەر داواکاری پارێزگاری دهۆک دەرخستەمان ئامادە کردبوو و پێشکەشی ئاوی دەوروبەری  دهۆکمان کردبوو کە ملیارێک و474ملیۆن دینارە بۆ سێکتەری ئاو بۆ سەنتەری قەزا و هەر سێ ناحیەی روڤیا و دارەتوو و کەڵەک و گوندەکان تەرخان کراوە.

بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش گوتیشی: ئێمە لە گوندەکان کێشەی کەمی ئاومان هەیە و مەترسی لەسەر 22بیر هەیە ، بەتەرخان کردنی ئەو بودجەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەردەڕەش ئەگەر پڕۆژەکان جێ بەجێ بکرێن 90%ی کێشەکانمان چارەسەر دەبێت.
ئێمەش ئەولەویەتی پڕۆژەکانمان بۆ ئەو ناوچانە دەبێت کە کێشەی کەمی ئاویان هەیە، بۆیە هەوڵدەدەین ئەمساڵ کێشەکانیان چارەسەر بکەین.

Back to top button