ڕێزدار مەسرور بارزانی: با بەیەکەوە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر و پڕشنگدارتر بۆ هەمووان بکەین

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕێزدار مەسرور بارزانی لە تویتێکدا داوا لە گشت لایەک دەکات بەیەکەوە کاربکەن بۆ بونیادنانی داھاتویەکی باشتر و پڕشنگدار.

ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینی لەتویتێکدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی زاینی لە کوردستانیان دەکات و ڕادەگەیەنێت کە ساڵێکی پڕلە ئاستەنگ بەڕێکرا و بۆ ساڵی نوێ داوادەکات گشت لایەک بەیەکەوە کاربکەن بۆ بونیادنانی داھاتویەکی باشتر و پڕشنگدارتر .

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی ساڵی ٢٠٢٠ جیا لە قەیرانی دارایی ، قەیرانی سیاسی و ئابوری ڕووی لە جیھان و ناوچەکە کردبو ، ھەرێمی کوردستانیش وەک کارێکتەرێکی سەرەکی ناوچەکە لەو قەیرانانە بەدەر نەبون بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی توانی بەسەر قەیرانەکاندا زاڵببێت و حکوومەت توانی چەندین پڕۆژەی جۆراو جۆر لەھەرێمی کوردستان جێ بەجێ بکات و کار بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابوری بکات لەڕێگەی کردنەوەی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان.

Back to top button