ڕێواز فایه‌ق موزایەدەكانی تاقمەكەی لاهوور جەنگی لە دژی حكوومەت بەدرۆ خستەوە

ئەمڕۆ بە كەمتر لە یەك خولەك، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانو هەموو موزایەدەكانی تاقمەكەی نیو سەرۆك لاهوور جەنگی بەدرۆ خستەوە.

لە كاتێكدایە تاقمەكەی لاهوور بە سەركردە و پەرلەمانتار و جاشەكانی دیكەی هاوشێوەیان، هەوڵ دەدەن هەموو بەرپرسیارێتییەك بخەنە ئەستۆی پارتی و خۆیان وەك ئۆپۆزسیۆنی حكوومەت نیشان بدەن لە كاتێكدا زیاتر لە قەبارەی خۆیان پۆستیان پێ دراوە، ئەمڕۆ ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان لە نێو كۆبوونەوەی پەرلەماندا گوتی: ”حكوومه‌ت به‌ كۆی پێكهاته‌كانی به‌رپرسیارێتیی وەك یەكیان هەیە و پێكه‌وه ‌بڕیار ده‌ده‌ن، بڕیاره‌ باشه‌كان هی هه‌موو هێزه‌كانه‌ و  ئه‌و بڕیارانه‌ش كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ دڵی ئێمه‌ و خه‌ڵك نه‌بێ و په‌یوه‌ندیی به‌ دۆخێكی دیاریكراوه هه‌بێ،‌ بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌. ئه‌وان له‌ ناو خۆیاندا ئه‌و دابه‌شبوونه‌یان نییه،‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دابه‌ش بووین“.

ئەم قسانەی ڕێواز فایەق دەریدەخات كە هەموو ئەو بانگەشە و موزایەدانەی تاقمەكەی لاهوور دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیكەن، درۆی زەقن و چیتر نەك تەنیا پارتی لێیان قەبوڵ ناكات، بگرە لە نێو خودی حزبەكەی خۆشیاندا كەس باوەڕ بە درۆكانیان ناكات و هەروەك چۆن ڕێواز فایەق موزایەدەكەی ئاشكرا كردن، زیاتریش چەواشەكارییەكانیان لەمەولا دەردەكەوێت.

Back to top button