ڕێژەی باران بارین لە چاو پاردا زیادیکردووە

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزانی سلێمانی ئاماری باران بارینی ئەمساڵ تا مانگی نیسان بڵاوکردەوەو لە زۆربەی پارێزگاکان لە چاو پاردا بڕی باران بارین زیادیکردووە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی لەناو سەنتەری شاری سلێمانیدا لە مانگی نیساندا ، 145.1 ملم باران باریوە كۆی گشتی باران بارین لە پارەوە تا ئەم مانگە گەیشتۆتە 732.8 ملم , و پار لە هەمانکاتدا 420.4 ملم باران باریوە واتە ئەمساڵ تاكو ئێستا 312.4 ملم باران لە ساڵی رابردوو زیاتر باریوە .

لە پارێزگای هەڵەبجەش لە هەمانکاتدا 79.8 ملم باران باریوە كۆی گشتی باران بارین لە پارەوە تا ئەم مانگە گەیشتۆتە 514.6 ملم  و پار لە هەمانکاتدا 396.8 ملم باران باریوە واتە ئەمساڵ تاكو ئێستا  118 ملم باران لە ساڵی رابردووزیاتر باریوە .

Back to top button