ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە بەردەوامە لەسەر نۆکەری کردنەکەی لە شەنگال

 

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە دەستی کردوە بە پێدانی ناوی ئەو کەسانەی کە ئاڵای کوردستانیان بەرزکردوەتەوە لە شەنگال ، لەکاتی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون لەزاری سەرچاوەیەکەوە کەنەی ویست ناوی ئاشکرا بکرێت ، ماوەی دوو ڕۆژە ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە لە شەنگال دەستی داوەتە کۆکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی کە ئاڵای کوردستانیان بەرزکردبوەوە لە کاتی ئاھەنگ گێڕان بەبۆنەی بەرز ڕاگرتنی جەژنی نەورۆز ، ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد کەوا پەکەکە ئەو ناوانە بۆ میلیشیاکان کۆ دەکاتەوە تاوەکو لەلایەن ئەوانەوە سزابدرێن.
لەسەر ئەم پرسە جەمیل عەلۆ چاودێری سیاسی بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” پەکەکە لە شەنگال تەنیا نۆکەری بۆ میلیشیاکان دەکات و بەشێکە لەوان ، بەھۆی ئەم ڕێکخراوەوە خەڵکی شەنگال وەک سەردەمی بەعس دەچەوسێنرێنەوە لەلایەن میلیشیاکان و ڕێکخستنەکانی پەکەکەش بونەتە چاوساغیان لەم دەڤەرە”.

Back to top button