ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە بەردەوامە لە پەلکێشکردنی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە بەردەوامە لە نزیک کەوتنەوە لە شارۆچکە و دێهاتەکان  و هێنانی مەترسی بۆسەر ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە دەستی پێکردوە لە دەڤەری بادینان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون نزیکەی ٢٤ کاتژمێرە شەڕێکی قوڕس لە نێوان ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕویداوە و تاوەکو ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە ، بەپێی زانیاریەکانی (( خۆر )) لە چەند ناوچەیەکی بادینان تۆپباران هەیە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە و لە سنوری شاخی ( گارە ) سوپای تورکیا لە ڕێگەی دابەزینی ئاسمانیەوە هاتونەتە شاخەکە و دواتر شەڕی دەستەو یەخە دروست بوە و تاوەکو ئێستاش شەڕەکە هەر بەردەوامە و کوژراو و بریندار هەن .

پێشتریش (( خۆر )) ڕای گەیاندبو کە ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە دەیەوێت سوپای تورکیا پەلکێشی بەرزترین شاخەکانی کوردستان بکات و خزمەت بە داگیرکاریەکانی بکات ، لە ئێستادا بەهۆی گوێ نەدانی پەکەکە بە ئاسایش و سەروەری هەرێمی کوردستان ، تورکیا تادێت نزیک دەبێتەوە لە شارەکان و شوێنەگرنگە جوگرافیەکانیش داگیر دەکات.

Back to top button