ڕێکخەرێکی خۆپیشاندان : شاسوار عەبدولواحید گوتی تا ١٠٠ کەس نەکوژرێن پلانەکەمان سەرناگرێت!

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی چەند نهێنیەک سەبارەت بە خۆپێشاندانەکان ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات کە شاسوار عەبدولواحید دەستی هەبووە لەو دۆخەی لە زۆنی سلێمانی روویداوە و گوتویەتی ” تا ١٠٠ کەس نەکوژرێن پلانەکەمان سەرناگرێت!”.

چیابان ڕۆستەم کە یەکێکە لە ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکانی ئەو دواییەی پاریزگای سلێمانی، کە بەهۆکاری ویژدانی کشاوەتەوە، چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات سەبارەت بەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانەکان و ڕۆڵی چەند حزبێکی سیاسی لە نانەوەی پشێوی، ئەو ڕێکخەرە، زانیاری داوەتە ((خۆر)) و دەڵێت ” ڕۆژانە چەند کەسێک پەیامیان بۆ ئێمە دەنارد کەتایبەت بوو بە چۆنیەتی ئاراستەکردنی خۆپێشاندەران، ئێمە ئەو کەسانەمان نەدەناسین تەنها ئەوەندە نەبێت کە شێوەزاری قسەکردنیان کرمانجی بوو ، ئەوان گوایە لەسەرووی خۆیانەوە فەرمان وەردەگرن ، ئێمەش تەنها ڕۆڵمان ئەوەبوو کە ئاراستەی خۆپێشاندەران بەو شێوەیەبێت کە فەرمانی لەسەر هاتووە” ، چیابان ڕۆستەم لەبارەی حزب و لایەنە سیاسیەکانەوە دەڵێت ” ئەو گرووپەی ئێمەی تیابووین تەنها ئاگاداری ئەوەبووین کە شاسوار عەبدولواحید ڕۆڵی هەبووە لەگەڵ ئێمە و ئەو پارەیەی کە بەئێمە دەدرا لای ئەوەوە بووە، شەوی ٩ لەسەر ١٠ی مانگی ئەم مانگە پەیوەندیی بەسەرۆک گرووپەکەمانەوە کرد و گوتی تا ١٠٠ کەس نەکوژرێن پلانەکەمان سەرناگرێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش نایەتە خەت ئەمە بکەن لەڕێگەی ئێن ئاڕتیەوە جیهان دێنمە خەت، کە ئەمەم بیست بۆ بەیانی من کشامەوە ، چونکە ئامادە نەبوم بۆ کەسێک کە گیانی هاووڵاتیانی لا گرنگ نەبێت کاربکەم “.

شایانی باسە دوای ئەوەی کەناڵی ئێن ئاڕتی کە زمانحاڵی فەرمی شاسوار عەبدولواحیدە دوای ئەوەی کە داخرا ، خۆپێشاندانەکان کزبوونەوە تا گەیشتە ئاستی کۆتایی هاتنیان .

Back to top button