ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا سەقامگیری بۆ عێراق دروست دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

واژووکردنی ڕێکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند دەبێتە هۆی بەرقەراربوونی سەقامگیری لە عێڕاق.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی واژۆکردنی ئەنجامی گفتوگۆکانی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا.

لەمبارەوە چاودێرانی سیاسی ڕادەگەیەنن بەهۆی ڕێكەوتنی نێوان هەردوولا ، سەقامگیری سیاسی و ئابوری و ئاسایش ڕوو لە عێڕاق دەکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر پشتگیری عێڕاقێک دەکات کە مافەکانی گەلی کوردی تیادا بەرجەستە بووبێت، هەروەها لەڕووی ئاسایشەوە پێیان وایە ئەگەر ڕێكەوتن هەبێت هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی سەربازی عێڕاقی دەتوانن بەیەکەوە ڕوزبەڕوی مەترسیەکانی داعش ببنەوە بەم هۆیەش ئاسایشی عێڕاق سەقامگیر دەبێت.
هەروەها لە ڕووی ئابوریەوە کۆمپانیا جیهانیەکان متمانە بەدەست دێنن و دەتوانن وەبەرهێنان لە عێڕاقدا بکەن ئەگەر بێتوو ئاسایشی عێڕاق سەقامگیر بێت، لەڕووی سیاسیەوە پێیانوایە ئەگەر بێتوو کێشەی سیاسی نەبێت ئەوە حکوومەتی ناوەند دەتوانێ کار لەسەر خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانیانی عێراق زیاتر بکات کە ئێستا لە دۆخێکی سەختی ئابووری و سیاسی و ئەمنیدان.

پەرلەمانتارێکی عێڕاقی لەسەر ئەم پرسە بە میدیاکان ڕادەگەیەنێت ئەگەر بێتوو ڕێکەوتن لەنێوان هەردوولا بکرێت ئەوا سەقامگیری ڕوو لە عێڕاق دەکات و پێویستە پەلە بکرێت لەسەر ئەم پرسە، چونکە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرێت سەقامگیری ڕوو لەعێڕاق ناکات.

بەپێی ڕای شارەزایان یەکێک لە هۆکارەکانی ڕێكنەکەوتنی چەند ساڵەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەوڵی تێکدەرانەی چەند پەرلەمانتارێکی عەرەبی شۆڤێنی و کوردی دژ بە قەوارەی هەرێمی کوردستان لەبەغدا کردویانە.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ( ڤیان سەبری ) لە لیدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی ڕادەگەیەنێت ” رێككەوتننامە پێویستە بەپێی دەستوور بكرێت و بۆ سەقامگیریی ھەردوو حكوومەت بێت، بۆیە گەر بگەنە رێككەوتن، دۆخەكەش سەقامگیر دەبێت، لێكنزیكبوونەوەی باش ھەیە و تەنھا ھەندێك وردەكاری ماون، كە رەنگە ئەوانیش لەم چەند رۆژەدا یەكلا بكرێنەوە و بگەنە رێككەوتن“ .

Back to top button