ڕێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (ڕێگای گۆپاڵ) بە ڕووی هاتووچۆی هاونیشتمانیان کرایەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوایین قۆناغی ڕێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (ڕێگای گۆپاڵ) مان بە ڕووی هاتووچۆی هاونیشتمانیان کردەوە. 

كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ كاریگه‌ری و ئاسانكاریەکی زۆری هەیە نەک تەنها بۆ هاوڵاتییانی هەولێر و دهۆک‌، بەڵکو بۆ هاتووچۆی شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌ستخۆشی لەهێمن گرووپ دەکەین كه‌ وێڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، توانییان ڕۆڵێكی به‌رچاوو له‌ كردنه‌وه‌ی ئەو ڕێگا ستراتیژی و گرنگە بگێڕن و كاره‌كانیان به‌ خێرایی ڕاپه‌ڕێنن و به‌ر له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی كۆتایی پێبهێنن.

ئەم ڕێگایە بە ستانداردی نێودەوڵەتی کە درێژاییه‌‌کەی (35) كیلۆمه‌تره‌ و هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی تێیدا ڕه‌چاوكراوە‌ به‌ گوژمه‌ی (166) ملیۆن دۆلار و به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێمن گرووپه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌‌، رێگاكه‌ (6) ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی تێدایه‌، كه‌ تاكه‌ پڕۆژه‌یه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك رێگای خێرا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه‌ هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسن، به‌بێ ئه‌وه‌ی یوتێرمی تێدا بێت، تەواوبوونی ئەم رێگەیە، جگە لەکەمکردنەوەی ماوەی نێوان هەولێر و دهۆک، هەنگاوێکی دیکەیە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی رێگە بۆ سەر ژیانی هاونیشتمانیان.

Back to top button