ژمارەیەکی زۆر لەو چەکدارانەی پەکەکە کە بەناوی شەڕ چوونە ئەرمینیا چەکەکانیان فڕێداوە و هەڵاتوون 

((خۆر))-

بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) ژمارەیەکی زۆر لەو چەکدارانەی پەکەکە کە بۆ شەڕ چوونە ئەرمینیا چەکەکانیان فڕێداوە و هەڵاتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا، ئەوانی دیکەش دوای شکستەکەی ئەرمینیا لە بەرامبەر بە ئازەربایجان ڕێگەی گەڕانەوەیان نەماوە و لە سنوورەکانی ئەرمینیا لە دۆخێکی خراپدان، هیچ کام لەو چەکدارانە نەکوژراون و لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕ نەبوون.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان بڵاویکردەوە، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئازەربایجان، ئەرمینیا و رووسیا، سوپاکەمان چووە ناوچەی لاچین.

سوپا و تانکەکانی ئازەربایجان، بە ئاڵای وڵاتەکەیان و ئاهەنگگێڕان چوونە لاچین و دووبارە ئەو وڵاتە حکومڕانی ئەو ناوچەیە دەکات.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، ئەرمینیا هەر سێ ناوچەی ئاغدام، لاچین و کالباژار لە هەرێمی کارەباخ رادەستی ئازەربایجان دەکات.

لە کۆتایی مانگی نۆ، ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر کێشەکانیان لە هەرێمی کارەباخ، رووبەڕووی یەکدی بوونەوە، دواتر بە رێککەوتن ئاگربەستیان راگەیاند، بەشێک لە خەڵکی ئەرمینیا، ئەو رێککەوتنە بە شکست بۆ وڵاتەکەیان ناودەبن چونکە سوپای ئازەربایجان دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک ناوچەی کارەباخ کە پێشتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەرمینیا بوو.

Back to top button