ژمارەی ئافرەتانی ناو پەکەکە بەهۆی رەفتارە ناشیاوەکانی بەرپرسەکانیانەوە کەمدەبێتەوە!

زۆربەی ئافرەتەکانی ناو پەکەکە بە منداڵی ڕفێنراون

((خۆر))-تایبەت

ژمارەی ئافرەتانی ناو پەکەکە بەرەو کەمبوونەوەیە و زۆربەی ئافرەتەکانی ناو پەکەکە بە منداڵی ڕفێنراون و لەلایەن بەرپرسانی پەکەکەوە ڕەفتاری ناشیاویان بەرامبەر کراوە، بەتایبەتی جەمیل بایک و دۆڕان کاڵکان کە کچە جوانەکانیان لای خۆیان کردوە بە کەنیزە.

پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە لەسەرەتاکانی دامەزراندی ژمارەیەک ئافرەت لە نێو ڕێکخستنەکانیدا بوونی هەبووە، بەڵام دواتر دوای دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و لادانی پەکەکە لە پرەنسیپە نەتەوەییەکان، رۆژ بە رۆژ ژمارەی ئافرەتان لە ڕیزی پەکەکە بەرەو کەمبوونەوە ڕۆیشتووە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەش پەکەکە لە ئاستی باڵا بڕیاری ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵی داوە، بۆ ئەوەش چەندین رێکخراو دامەزراوەی تایبەتی دروستکردوە، کە بەپێی زانیاریە نافەرمیەکان زیاتر لە 85٪ی ئەو کچ و ژن و ئافرەتانەی لەناو پەکەکەدان لە تەمەنی خوار 18 ساڵی بردراون یان هەڵخەڵەتێنراون، بەشێک لەو کچانەش کە بە رووخسار جوان بوون لەلایەن جەمیل بایک و دۆران کاڵکانەوە کراون بە کەنیزە و خزمەتکاری خۆیانی پێ دەکەن، ئەوەش وایکردوە رۆژ بە رۆژ ژمارەی کچە گەریلاکانیان ئەوانەی بە باوەڕەوە بۆ کوردستان دەچنە ریزی پەکەکە نەچن و ئەوانەشی چوون واز بهێنن.

Back to top button