ڤیدیۆ.. تەنێکی نامۆی گۆیی دیکە لە وڵاتی ژاپۆن دۆزرایەوە

میدیا ناوخۆییەکانی ژاپۆن ئاشکرایان کرد کە تۆپێکی زەبەلاحی دیکە کە تیرەکەی نزیکەی ١،٥ مەتر دەبێت لە ئەشکەوتێکدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی MBC هەواڵی، ئەو تۆپە ئاسنینە لە کەناردەریاکانی دورگەی توکۆنۆشیما لە پارێزگای کاجۆشیمای ژاپۆن دۆزراوەتەوە، لە گرتەڤیدیۆیەکیشدا دەردەکەوێت کە لەکاتی دەستلێدانی دەنگ دەداتەوە و دەردەکەوتووە تۆپەکە ئاسنینە و ژەنگی کردووە.

شارەزایانی بەرێوەبردنی ناوچەکە کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان ئەنجامداوە، ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەو تۆپەی کە دۆزراوەتەوە دەکرێت هاوشێوەی ئەو تۆپە بێت کە مانگی ڕابردوو لە کەناراوەکانی پارێزگای شیزۆکا دۆزرایەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دەسەڵاتدارانی وڵاتی ژاپۆن مانگی رابردوو تۆپێکی ئاسنینی نادیاریان لە یەکێک لە کەنارداریاکانی شاری هاما ماتسوی پارێزگای شیزۆکای ژاپۆن دۆزیەوە و ترسی لە دڵی دانیشتوانی ئەو شارەدا دروستکردبوو.

 

Back to top button