ڤیدیۆ.. خانمە هونەرمەندێک بەهۆی سزادانی سەعد لەموجەرەدەوە دەگری

خانمە هونەرمەندی مەغریبی مەریەم حسێن لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ئیدانەی سزایی زیدانیکردنی هونەرمەندی وڵاتەکەی سەعد لەموجەرەدەوە دەکات، دەست دەکات بە گریان و سزاکە بە نادادپەروەرانە دادەنێت.

ئەو خانمە هونەرمەند رەخنە لە دادگای فەرەنسا دەگرێت، بەهۆی ئەوەی سزایی شەش ساڵ زیاندانیکردنی بۆ سەعد لەموجەرەد دەرکردووە، ئەویش بە تۆمەتی دەستدرێی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێکی فەرەنسی، لە کاتی قسەکانیدا مریەم دەستدەکات بە گریان، هەروەک ماڵپەڕی مز مزی عەرەبی ئاماژەی پێکردووە.

بە گریانەوە دەڵێت “هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ لای پەروەدرگار، هەموو ناخۆشییەک رووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە، جا لەلایەن خوداوە بێت یان پلانگێڕی خەڵکی بێت، سەعد کوڕی وڵاتەکەمانە و برامانە، تەنها کەسە گۆرانییەکانی گەیشتوونەتە ئاستێکی جیهانی”.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو خانمە هونەرمەند وتوویەتی “هیوادارم ئەو حوکمە یەکێک بێت لە حوکمانەی بە پارە کۆتایی پێبێت”.

جێگەی ئاماژەیە سەعد لەموجەرەد بەهۆی دەستدرێژی سێکی بۆ سەر ئافرەتێکی فەرەنسی لە ساڵی ٢٠١٦ لە هۆتێلێکی پاریس ئەنجامیداوە، لەلایەن دادگای فەرەنساوە سزایی شەش ساڵ زیاندانیکردنی بۆ دەرچووە.

Back to top button