ڤیدیۆ.. لە هۆڵێکی تاقیکردنەوەکاندا کوڕێک لەبەر بینینی ٥٠٠ کچ لە چواردەوریدا دەبوورێتەوە

کورێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە وڵاتی هیندستان، کاتێک زانیویەتی لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا چواردەوری هەمووی کچە و بەتەنیا خۆیەتی، بووراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئۆدیتی سێنتراڵ، کوڕیکی شەرمن بەناوی مانیش شەنکار پاراساد تەمەن ١٧ ساڵ لە کۆلێژی ئالاما ئیقبال لە بیهار شاریف، ویستویەتی تاقیکردنەوەی بیرکاری کۆتایی مانگ ئەنجامبدات، بەڵام کاتێک زانیویەتی لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا چواردەورە دراوە بە ٥٠٠ کچ بووراوەتەوە.

پوڕی کوڕەکە بە ئاژانسی هەواڵ ANI راگەیاندووە،” لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکدا بەتەنیا لەگەڵ ٥٠٠ کچدا بەجێهێڵدراوە، تای بەرزبووەتەوە و بووراوەتەوە، بۆیە خێرا گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانیەیەکی نزیک بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

باوکی مانیش ئاشکرایکردووە، کوڕەکەی دوای چەند کاتژمێرێک بەهۆش خۆی هاتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی کە تاکە کوڕ بووە لە هۆڵی تاقیکردنەوەکەدا هەموو گیانی لەرزیوە و بە ئەستەم قسەی بۆ کراوە.

شایەنی باسە، تا ئێستاش روون نییە بۆچی ئەو خوێندکاری کۆلێژە بەتەنیا لەناو ٥٠٠ کچ لە هۆڵێکی تاقیکردنەوەدا بووە، بەڵام بەرپرسان باوەڕیان وایە کە کوڕەکە بەهەڵە فۆڕمی تاقیکردنەوەی رەگەزی مێی پڕکردووەتەوە.

Back to top button