ڤیدیۆ…مالیکی : پشتگیری ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌‌ هه‌رێم بكرێته‌ دوو هه‌رێم یان دوو ئیداره

جوتیار شەریف – خۆر
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا مالیکی دەڵێت ”سیاسه‌تی مانه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌رمی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌ڵه‌تییه‌كان و ئاراسته‌ سیاسیه‌كه‌یه‌تی كه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر عێڕاق“.
دەشڵێت ”من پێشتر و ئێستاش پشتگیری ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ پێویسته‌ هه‌رێم بكرێته‌ دوو هه‌رێم یان دوو ئیداره، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه‌ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ئێستا نه‌مێنێته‌وه‌، یان هه‌رێم دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر پارێزگاكاندا و ببه‌سترێت به‌ ناوه‌نده‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌ش بووجه‌ی خۆیی له‌ میزانییه‌ی گشتی وه‌ربگرێت، ئه‌م دووبژارده‌یه‌ش كامه‌ی نزیكتره‌ له‌ میزاجی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی‌ شوێنكه‌وتوانی ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێرن، وه‌ پاڵپشتی دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی تر و هه‌رێمی تر ده‌كه‌م وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی به‌ ناوه‌نده‌وه‌، هه‌روه‌ها پاڵپشتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌م به‌سه‌ركردایه‌تی سلێمانی ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌، پێویسته‌ ئه‌و هه‌وڵه‌یان ستایش بكرێت و به‌رز بنرخێنرێت“.

Back to top button