ڤیدیۆ..هونەرمەند سەعد لەموجەرەد بە هاوکاریی هاوسەرەکەی لە دادگای فەرەنسا ئامادەبوو

هونەرمەندی مەغریبی سەعد لە موجەرەد بە پاڵپشتی هاوسەرەکەی لە دادگای فەرەنسا ئامادەبوو، بۆ کەیسی تۆمەتبارکردنی بە دەستدرێژی سێکسی، کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە کەیسەکە درێژەی هەیە.

دادوەر دوای حەوت ساڵ چاوەڕوانی لەسەر ئەو کەیسە دانیشتنی ئەنجامداوە تاکو سکاڵاکەر و سکاڵا لێکراو رووبەڕووی یەک بکاتەوە، ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنێت.

بۆ هەمان مەبەست دوو شەممەی رابردوو سەعد لەموجەرەد بە هاوکاریی هاوسەرەکەی ئامادەیی دادگا بووە لە فەرەنسا، ئەو هونەرمەندە بەهۆی ئەو کێشانەی ئەم ساڵانەی دوایی رووبەڕوویان بووەتەوە و بۆ ماوەی حەوت مانگ زیندان بووە، توشی خەمۆکی و گرفتی دەروونی بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵیداوە درێژە بە کارە هونەرییەکانی بدات لە کاتێکدا بەهۆی هەمان کەیسەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ رێگریی کاری هونەریی لێکرابوو.

ماڵپەڕی عەرەبیە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەو هونەرمەندە لە کچێکی فەرەنسی داوە و لە هۆتێلێکی پاریسدا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری، هەر بۆیە بۆ ماوەی حەوت سال ئەو کەیسە درێژەی هەبووە.

لەلایەکی ترەوە هاوسەری ئەو هونەرمەندە مەغریبییە “گەیس عەلاکی” لە لێدوانێکدا بۆ دادگا ئاشکرایکردووە، دەستگیرانەکەی لە حاڵەتی پێویستدا لە بەندیخانەی تایبەت دابنرێت، چونکە کەسێکی بەناوبانگ و خۆشەویستە لەنێو خەڵکیدا و بەردەوام گرنگی بە خانەوادەکەی دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا پیاوێکە لەگەڵ خانماندا نەرمونیان و بەڕێزە و چەندین هاوڕێی کچی هەیە، لەو کچانەشەوە هیچ شتێکی نەخوازراوی نەبیستووە.

لە درێژەی قسەکانیدا گەیس وتوویەتی “دەزانم سەعد جار جار ماددەی هۆشبەری کێشاوە و ئاگاداری ئەوە بووم، لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی بێتاوانە، تەواوی چیرۆکی ئەو بابەتە دەزانم و بڕوام بەوە هەیە کە راست دەکات و هیچ کارێکی هەڵەی نەکردووە”.

Back to top button