کام رووەک پێویستە لە ھەموو ماڵێکدا ھەبێت ؟

لە دێرزەمانەوە تا هەنووكە هەندێك لە گژوگیاكان تایبەتمەندیی خۆراكی و دەرمانیان هەیە و لە هەموو ماڵێكا پێویستە هەبێت تاكوو لەگەڵ دروستبوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو بە رووت

.١- نەعنا كە دەرمانی زگئێشە و گەدەیە و زگچوونیش چارەسەر دەكات.
٢- پونگ بۆ گورچیلەكان زۆر بەسوودە، زگئێشەی منداڵان دەرمان دەكات، خواردنێكە سروشتی گەرمە بۆ چارەسەری زگچوونیش دەكات.
٣- قەرسیل رووەكێكی ئارامكەرەوەیە، دژی دڵەكوتەیە و بێخەوییت چارەسەر دەكات.
٤- سنجوو، رووەكێكی یەكجار بەسوودە هەروەها پێست و دەنكەكەیشی تایبەتمەندیی جیاوازی خۆی هەیە، ئەم رووەكە بۆ ئێسكەكان یەكجار باشە و لە پووكانەوە دەیپارێزێت.
٥-گژنیز بە خێرایی ئاستی زەختی زۆری خوێنت دادەبەزێنێت بۆ دڵ باشە هەروەها بۆ دەم و ددانەكانیش بەسوودە.
٦-رووەكی گەزنە باشترین دەرمانە بۆ خستنی بەردی گورچیلە و میزڵدان، كێشەی كەم خوێنیش چارەسەر دەكات و ئاستی بەرزی شەكری خوێن كەم دەكاتەوە.

 

Back to top button