کاکەییەک نامەیەک بۆ نیوسەرۆک دەنێرێت و ھۆکاری نەھامەتیەکانیان ئاشکرا دەکات

 

گۆڤەند سەرکەش – خۆر

دوای چەند لێدوانێکی لابەلای نیوسەرۆک و تاقمەکەی ، کاکەییەکی داقوق نامەیەکی کراوە ئاراستەی لاھور جەنگی دەکات و ھۆکاری نەھامەتیە ھەنوکەییەکانیان ئاشکرا دەکات.

ھاوڕێ کاکەیی کە وەک ناوێکی خوازراو بەکار ھێنراوە لەلایەن گەنجێکی کاکەیی دانیشتوی داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوکی داگیر کراو ، لە وەڵامی چەند پڕوپاگەندەیەکی تاقمی خیانەتکاردا ڕای دەگەیەنێت ” کاکەییەکانی کەرکوک و سنوری ناوچە دابڕێندراوەکان تەنیا بەهۆی شەڕی داعش مافەکانیان پێشێل نەکراوە،بەڵکو بە هۆی خیانەتی کاڵفامەکانەوە لە 16ی ئۆکتۆبەر سیاسەتی تەعریب پەیرەوکراوە ولەو کاتەوە مافەکانمان پێشێل دەکرێت ” .

ھەروەھا لەبارەی ئەوەی کەوا کێ کاکەییەکان دەپارێزێت ڕای دەگەیەنێت ” ئێمەی کاکەییەکان متمانەمان بە پشتیوانی کاڵفامەکان نیە وکاڵفامەکان بە نوێنەری خۆمان نازانین ” .

چاودێرانیش پێیان وایە ھۆکاری بڵاو کردنەوەی پڕوپاگەندە لەلایەن باندی خاکفرۆشانەوە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکبونەوە لە ھەڵبژاردنەکانی عێڕاق .

Back to top button