کایلی جێنەر بۆ خوشکەکەی: تەواو جیاوازین بۆیە سەرکەوتووین

کچانی کارداشیان دەزانن چۆن سەرنجی جیهان راکێشن و کاریگەری نەکەنە سەر ناوبانگی یەکتر.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیان لەگەڵ ET Tonight خانمە ئەستێرەی ئینستاگرام، کایلی جێنەر باسی هۆکاری سەرکەوتنی خۆی و خوشکەکەی لە بواری جوانکاری و مۆدێلی جلوبەرگ دەکات.

کایلی دەڵێت” من و کێندال تەواو جیاوازین، هیچ شتێکی هاوبەشمان نییە جگە لەناوی جێننەر و کارداشیان، ئەمەش هۆکاری سەرکەوتنی هەردووکمانە، هەر یەکەمان سەرنجی جۆرە خەڵکێکی جیاواز رادەکێشین”.

کایلی دەربارەی پەیوەندی خۆی و خوشکەکەی دەڵێت ” گرنگی هاوڕێیەتی و خۆشەویستیمان هەموو شتێکە، خانەوادەکەمان بەرچاوە، تەنانەت بەرچاوترین مرۆڤین لەسەر گۆی زەوی، هەموو شتێکی ژیانمان ئاشکرایە و هەموو کەسێک ئێمەی بە هەموو شێوەیەک بینیوە، تەنانەت بەبێ جلوبەرگیش دەمانبینن، بۆیەش پێویستە لەنێوان خۆمان هاوڕێ بین، ئاگاداری یەکتربین، بە راستگۆیانە بۆچوونی خۆمان بەرامبەر بەیەکتری دەربڕین نەوەک خەڵک پێمان پێبکەنن”.

کایلی جێنەر تەمەنی 25 ساڵە و لە شاری لۆس ئانجڵس ژیان بەسەر دەبات، خاوەنی دوو منداڵە، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ چەند راپەری جیاواز هەبووە، لە 2007ـەوە لە پرۆگرامی ریالەتی شۆی کارداشیان دەرکەوتووە و ئێستا لە ئینستگرام ناوبانگێکی جیهانی هەیە و خاوەنی ملیارێک دۆلارە، یەکەم ئافرەتی گەنج بوو لە مێژوودا بتوانێت داهاتەکەی بگەیەنێتە ملیارێک دۆلار.

Back to top button