کلیپەکەی جێگر میدیا حسێن لەگەڵ شاجوانی لوبنان بڵاوکرایەوە

جێگر میدیا حسێن هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین بەرهەمی بەناوی “وازم لێ بێنە” بڵاوکردەوە.

لە بەرهەمە نوێیەکەی جێگر میدیا حسێندا شاجوانی لوبنان بەشداری کردووە، کە یەکەم بەرهەمی ئەو هونەرمەندەیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا.

وازم لێ بێنە” لە هۆنراوەی هونەرمەند میدیا حسێنە، کاری موزیکی لەلایەن ئاریۆسەوە بۆکراوە، لەلایەن بڕیار فەتاحەوە وێنە گیراوە و کاری دەرهێنانی بۆکراوە.

جێگر میدیا حسێن لەدایکبووی شاری سلێمانییە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردوە، چەند ئەلبومێکی گۆرانی هەیە، بەشێک لە گۆرانییەکانی لە دانیشتنە میللییەکاندا پێشکەش دەکات.

 

Back to top button