کونسوڵخانەی ئەمریکا وەڵامی پڕوپاگەندەی جاشەکان دەداتەوە

دوای ئەوەی جاشەکان و میدیا سوک بووەکانیان بڵاویان کردەوە کە کونسوڵخانەی ئەمریکا دەستی بەناونوسین کردوە بۆ ئەو کەسانەی لەگەڵیاندا کاریان کردوە تاوەکو لەکاتی کشانەوەی ئەمریکا لەگەڵ خۆیان بیانبات، ئەوەش لە پێناوی لێکچوواندنی هەرێمی کوردستان بەو دۆخەی بەسەر ئەفغانستان هاتووە، کونسوڵخانەی ئەمریکا بە فەرمی دەڵێت “سەرلەبەری ئەو قسانە ناڕاست و پڕوپاگەندەیە”.

وتەبێژی كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە ھەولێر لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاندوە،” هەر هەواڵێك بانگەشەی ئەوەدەكات ئەو خەڵكانەی كاریان بۆ حكومەتی ئەمریكا كردووە پێویست دەكات لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا ناویان تۆماربكەن هەڵبەستراوو و نادروستە”.

Back to top button