کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لەھەولێر:پاڵپشتی تەواوی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە ڕووی ئابوریەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەولێر پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمێ کوردستان دووپات دەکاتەوە و ڕادەگەیەنێت کە وڵاتەکەی پاڵپشتی تەواوی ھەرێمی کوردستان دەکات لەڕووی ئابوریەوە بەمەبەستی بەھێزکردنی ژێرخانی ئابوری ھەرێمی کوردستان چەند پڕۆژەیەک ئەنجامدەدرێن.

کلێمنس سێمتنەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت “ئـێمە پەیوەندییەکی باشمان هەبووە لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان. ئێستا هەوڵدەدەین پاڵپشتیی باشترکردنی ئابووری بکەین. هەرێمی کوردستان وەکو شوێنەکانی دیکەی جیهان بەدەست قەیرانی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی کۆرۆنا دەناڵێنێت. دەبێت پاڵپشتیی کوردستان بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی کاری نوێ لە کەرتی تایبەت. ئەمە ئەوەیە کە ئێمە دەیکەین، دەستدەکەین بە بزنسەکانمان چونکە ئەم وڵاتە پێویستی بە ئابوورییەکی بەهێزە لە داهاتوودا بۆ دابینکردنی دەرفەتی کار بۆ هەموو کەسێک”.

ئاشکرای دەکات کە وڵاتی ئەڵمانیاسەنتەری راهێنانی تواناکان کلینیکی لە دهۆکی کردەوە ،کە پرۆژەیەکی دیکەی حکومەتی ئەڵمانیا و رێکخراوی جی ئای زێدە. لە کۆتایی ساڵی 2019 دەست بە جێبەجێکردنی کرا و بڕی 490 هەزار یۆرۆی بۆ تەرخانکرا، ئامانج لەو پرۆژەیەش بەهێزکردنی کەرتی تەندروستیی دهۆکە. جگە لە نۆژەنکردنەوەی ئەم سەنتەرە، ئامێر و پێداویستییە پزیشکییەکانیشی بۆ دابینکراوە، ئیدی پزیشک، پەرستار، خوێندکار و کارمەندانی تەندروستی لەم سەنتەرە راهێنان وەردەگرن.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک دەڵێت، ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە توانا پزیشکییەکان زیاتر بەرەوپێش بچن.

رێکخراوی جی ئای زێد لە ساڵی 2014 بۆ جاری یەکەم لە سەرانسەری عێراق، لە پارێزگای دهۆک دەستی بە کار کرد و تاوەکو ئێستا 11 بنکەی تەندروستییان لەناو کەمپی ئاوارە و پەنابەرەکان کردووەتەوە.

Back to top button