کوڕی بەرپرسێکی یەکێتی کارمەندێکی سکیوریتی دەکوژێت

کوڕی بەرپرسێکی یەکێتی کارمەندێکی سکیوریتی دەکوژێت

دوێنێ شەو لە سلێمانی رووداوێکی کوشتن لە بەردەرگای دەروازە ستیدا ڕوویدا کە تیایدا کوڕی بەرپرسێکی یەکێتی کارمەندێکی سکیوریتی بە دەستڕێژی گولە دەکوژێت کەلەوێ کاردەکات.

رووداوەکە بەو جۆرە بووە کە لە کاتی کارکردنی ئاسایی خۆیدا کارمەندەکە لە پرسگەی دەروازە سیتی دەبێت و کوڕی بەرپرسەکەی یەکێتیش سەردانی دەروازە سیتی دەکات، وەك هەر کەسێکی ئاسایی کارمەندەکە پرسیار لە کوڕی بەرپرسەکەی یەکێتی دەکات، بەڵام دەبێتە دەماقاڵێ و گرژیان، بەڵام کێشەکە چارەسەر دەبێت و کوڕی بەرپرسەکە دەچێتە ناو دەروازە سیتیەوە.

بەڵام لەکاتی گەڕانەوەو چوونە دەرەوەیدا کوڕی بەرپرسەکەی یەکێتی بە دەستڕێژی گوللـە هێرشدەکاتە سەر کارمەندەکەو دەستبەجێ لەوێدا دەیکوژێت و هەڵدێت بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو کارمەندەی کە بەدەستی کوڕی بەرپرسەکەی یەکێتی کوژرا کوردەو خەڵکی سلێمانییەوە ناوی هەڤاڵ محەمەد کاکەبرا-یەو ماوەیەکە وەك کارمەندی سکیوریتی لە دەروازە سیتی کاردەکات.

هاوکات لەبارەی ئەو رووداوەوە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوەو بێدەنگیان لە بابەتەکە کردووە، بەپێی زانیارییەکانیش تاوەکو ئێستا کوڕی بەرپرسەکەی یەکێتی دەستگیر نەکراوە کە کوڕی حەمەسوور دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیە.

Back to top button