کۆرۆنا مەترسی بۆ بەرکەوتووانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە دروست دەکات

بینایی کامەران – خۆر
کۆرۆنا مەترسی بۆ بەرکەوتووانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە دروست دەکات و سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، تاوەکو ئێستا یەک بەرکەوتووی چەکی کیمیایی توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.
لوقمان عبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ڕای گەیاند، بەپێی وتەی شارەزایانی بوارەکە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر ئەو کەسانەی کە کێشەی کۆئەندامی ھەناسەیان ھەیە، بۆیە مەترسی بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دوو ھێندەیە بەرامبەر بە کەسێکی بەرنەکەوتوو، گووتیشی ”تا ئێستا یەک بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لەشاری ھەڵەبجە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە“.

Back to top button