کۆمان هەڕەشە دەکات

ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، متمانەی بە یانەکەی هەیە تا کۆتایی وەرز لەسەر نازناوی لالیگا دەجەنگن.

 
پاش بردنەوەیان لە یانەی هوێسکا و کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ چوار خاڵ لە لێوانێکدا بۆ میدیاکان کۆمان وتی: هەمیشە وتومە خولی ئیسپانی زۆری ماوە و یانەیەکی باشمان هەیە و پێموایە پاش لەدەستدانی چەندین خاڵ ئێستا بە شێوەیەکی زۆر باش مامەڵە دەکەین، منیش متمانەم بە یانەکەم هەیە تا کۆتایی لەسەر نازناوی لالیگا دەجەنگین و نابێت هیچ خاڵێکی دیکە لەدەست بدەین.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا ئاماژەی بەوە کرد، یارییەکانی داهاتوویان ئاسان نییە لەبەر ئەوەی چەندین یانە هەن دەتوانن یارییەکانیان لێ ئاڵۆز بکەن، لەبەر ئەوە تەواوی یارییەکانیان قورسە.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا کۆمانی ڕاهێنەر سەبارەت مێسی وتی: ناتوانم لە بارەی لیۆوە زۆر بدوێم و ئەو دوو گۆڵی تۆمار کرد و تا ئێستا بە هەمان ئاستی چەند وەرزی ڕابردووەوە یاری دەکات، ئەو گرنگترین یاریزانی مێژووی بەرشەلۆنەیە و لە بەختی ئێمەش تا ئێستا لەگەڵمان بەردەوامە.

Back to top button