کۆمپانیا میسرییەکان لە هەرێم پڕۆژە ئەنجام دەدەن

جێگری سەرۆکی  هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان گوتی: بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا میسرییەکان و هاوردەکردنی کاڵا لەو وڵاتە بڕیارە لوتکەی “عێراقی _میسری” لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و تێیدا کۆمپانیا میسرییەکان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.

عەتا محەمەد ، جێگری سەرۆکی  هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان،ڕایگەیاند: بڕیارە لوتکەی “عێراقی _ میسری” لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر بەرێوەبچێت، سەرەتا کۆمەڵێک کۆمپانیای میسری دێنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ کۆمپانیاکانی خۆمان دانیشتن دەکەن و کار دەکەن بۆ ئەوەی کاڵاکانی پێویست لە میسر هاوردەی هەرێم بکرێت، کۆمپانیاکانی ئەوانیش بێن لە هەرێمی کوردستان پڕۆژە ئەنجام بدەن.

عەتا محەمەد گوتیشی: دەمانەوێت لەڕێگەی ئەو لوتکەیە کۆمپانیاکانی ئەوان راکێشین بۆ هەرێمی کوردستان و بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی خۆمان کاری هاوبەش بکەن، بۆیە ئەو لوتکەیە گرنگە و بڕیارە لە 24ی ئەم مانگەوە بەڕێوەبچێت، دواتریش لە عێراق ئەنجام دەدرێت، بۆیە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی کۆمپانیا بیانیەکان بێن لە هەرێمی کوردستان کار بکەن.

Back to top button