کۆمەڵی ئیسلامی یەک نەخۆشخانەیان ھەیە بۆیان بەرێوەناچێت

بینایی کامەرانخۆر

بۆردی ئیدارەی نەخۆشخانەی بەخشین له‌ سلێمانی كه‌ هی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، به‌هۆیئه‌و ئاڵوگۆر و دانان و لابردنه‌ى له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن حزبه‌كه‌یانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌ چه‌ندرۆژی رابردوودا.

لەبەشێکی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی د.سەروەر خورشید ھاتووە؛ ده‌مانه‌وه‌ێت به‌ هه‌موو لایه‌كی ڕابگه‌یه‌نین،له‌ به‌رواری (19/7/2020)ـه‌وه‌ وه‌كو بۆردی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمانپێشكه‌شی ده‌زگای به‌خشین كردووه.

ئاماژەی بەوەشداوە؛ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ده‌زگای به‌خشین ده‌ستمان له‌كارهه‌ڵگرت و ماڵئاواییمان له‌سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ كرد، له‌م به‌رواره‌وه‌ به‌دواوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی یاسایی و كارگێڕی وداراییمان له‌ گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین و ده‌زگای به‌خشین دا نامێنێت.

Back to top button