کۆمەڵ و یەکگرتوو گۆشتی قوربانی نادەنە یەکتری

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لە کاتی دابەشکردنی گۆشتی قوربانیدا گۆشتەکە تەنیا دەدەنە ئەندامانی خۆیان.
هەردوو حیزبی ئیسلامی ( کۆمەڵی ئیسلامی ) و ( یەکگرتووی ئیسلامی ) ، لە کاتی دابەش کردنی خێر و گۆشتی قوربانی بەسەر خەڵکی خۆیاندا، هەریەکێکیان تەنها بەو کەسانەی دەدات کە لایەنگری خۆیەتی.

ڕێکخراوێکی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی لە دەڤەری ڕاپەڕین دوای ئەوەی هەڵدەستێت پارە لە دەوڵەمەندەکان وەردەگرێت چەند سەر مەڕێک دەکاتە قوربانی و دابەشی دەکات بەسەر لایەنگرەکانیدا، چالاکوانێکی یەکگرتوو بەناوی ( هێدی فەرەج ) لە ڕێی فەیسبوکەوە دەنوسێت ” ڕێکخراوەکەی کۆمەڵ هاوکاریەکەی بە ئێمە نەدا چونکە یەکگرتوو بوین خۆ ئەوان دەزانن ئێمە لەماڵی یارەڵای جیرانمان هەژارترین “.

Back to top button