کێشە داراییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چارەسەر دەکرێن

 

 

وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت کە حکوومەت لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆچارەسەر کردنی کێشە داراییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و یەکخستنەوەی گشت هێزەکان.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی ئادار، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە كاتی دەرچوونی ژمارەیەك لە ئەفسەری پێشمەرگە بۆ میدیاكان گوتی، دوو ساڵ لە فێربوون و زانستی سەربازی، ئەمڕۆ 21 ئەفسەر دەردەچن و لە ئایندەدا دەبنە فەرماندەیەكی سەركەوتوو، چ لە سەردەمی ئاشتی و چ لە سەردەمی جەنگدا، پێویستە خزمەتی كوردستان بكەن.

هەروەها وەزیری پێشمەرگە گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشە و شایستە داراییەكانی هێزی پێشمەرگەدایە، هەوڵ دەدات ماف و شایستە داراییەكانی هێزی پێشمەرگە دابین بكات.

باسی لەوەش كرد، دەمانەوێ هێزی پێشمەرگە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و قۆناغ لە دوای قۆناغ گەشە بكات و بەهێز بێت، وەك چۆن لە ڕابردوو و ئێستەش هێزی پێشمەرگە جێی شانازی هەمووانە، لە داهاتووشدا جێی شانازی بن بۆ خزمەتی ئەو وڵاتە.

Back to top button