کێشە کەوتە نێوان کۆمەڵی دادگەرییەوە لەسەر کاندیدەکانیان

بەهۆی دووبارە کاندید کردنەوەی بەشێکی ئەندام پەرلەمانەکانی کۆمەڵی ئیسلامی ڕابردوو و دادگەری ئێستا لەناوخۆی کوردستان و عێراق لەکاتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ “علی باپیر” ئەمیرەکەیاندا و سەرکردایەتی حزبەکەیان دەنگە دەنگێکی زۆر دروست بووە لەسەر دوو ئەندام پەرلەمان کە پێویست ناکات دووبارە خۆیان هەڵبژێرنەوە چونکە کێشەی گەورەیان دروست کردووە و یەکڕیزی کوردیان لەبەغدا تێکداوە ئەوانەش (سۆران عومەر) لەکوردستان و (ئەحمەدی حاجی ڕەشید) لەپەرلەمانی عێراق.

ئەوەی شایەنی باسە، هەندێکیان پێیان وابووە ئەوەندەی دژی کورد بوون ئەوەندە خزمەتی کوردیان نەکردووە، ئەمەش کاری کردووەتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵ و حزبە کوردستانییەکان، ئەحمەدیش گووتوویەتی من سەدان ملیۆن دیناری عێراقیم بۆ کۆمەڵ پیدا کردووە کێ هەیە ئەو کارە بکات و لەدەمی خۆی بگرێتەوە بۆ حزب.

هەرچەندە لەپاش کۆبوونەوەکە بڕیاردرا کاندیدەکان ئاشکرا بکەن بۆ ڕای گشتی، بەڵام بەشێکیان عاجز بوون و بەتوڕە بوونەوە کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە.

Back to top button