کەرکووک،بەرپرسێکی پارتی لە ھەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو

لەبارەی رووداوەکەوە “لوقمان ئاڵتون شوانی”، رايگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵه‌وه‌، ئۆتۆمبێلێک کە چەند چەکدارێکی تێدابووە، لە سنووری شارەدێی شوان دەستڕێژی گوللـەی لێکردین، دواتر لاووبەڕووبوونەوە لەنێوانمان روویدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قاچێکی و چاوێکیشی بەهۆی هەڵبەزینی فیشەکەوە بەرد و ساچمە لێیداوە و برینداربووه‌، سەبارەت بەناسنامەی چەکدارەکان ئاشکرایکرد، ئەو شوێنە کەوتووه‌تە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەوە و هیچ هێزێکی لێ نییە و نازانێت ئەو گرووپە کێ بوونە و سەربەکێن.

Back to top button