کەرکووک بەرمیلی باروتە نزیکە لە تەقینەوە!

خراپی دۆخی کەرکووک دەگاتە سەر  لاپەڕی ڕۆژنامە عەرەبیەکان!

دۆخی کەرکووک لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە تادێت بەرەو خراپتر دەڕوات، شەقامەکان بوونەتە زبڵدان و ڕۆژانە خەڵک دەکوژرێت و بێسەروشوێن دەکرێت، پارێزگاری بەزۆر سەپێنراوی کەرکووکیش راکان جبووری هەر خەریکی کۆکردنەوەی پارەو تاڵانیە و هیچ خزمەتگوزاریەک لە شارەکەدا نەماوە.

رۆژنامه‌ى (عه‌ره‌بى ئەلجه‌دید) لە راپۆرتێکیدا کە له‌سه‌ر كه‌ركووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باسی له‌وه‌ کردوە میلیشیاكان سه‌رانه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵكى شاره‌كه‌ و بازرگانان و‌ دیارده‌ى عه‌سكه‌رتارى ناو شه‌قامه‌كانى كه‌ركووك  سیمایەکی ناشرینیان بە شارەکە داوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسان و پەرلەمانتارانەوە ئاشکرای کردوە، کە دۆخی کەرکووک وەکو بەرمیلی باروت وایە و نزیکە لە تەقینەوە، بەشێوەیەک خەڵکی شارەکە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە نیگەرانن لەوەی شارەکەیان خەریکە لە زبڵوخاشاکدا دەخنکێت و لەولاشەوە بەرپرسانی بەزۆر سەپێنراو لەسەر شارەکە خەریکی ڕاو ڕووت و تاڵانین.

Back to top button