کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا گەیشتە دەریای ناوەڕاست

جوتیار شەریفخۆر

کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکییو ئێس ئێس ئایزنهاوەرو 12 کەشتیی جەنگیی دیکە گەیشتنە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، بەپێی سەرچاوەکان، ئەو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییە کە هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمیشە، لەگەڵ کەشتیگەلە هاوتاکانیدا لە رێگەی کەناڵی سوێسەوە گەیشتە نێو دەریای سپی و دواتر روو لە باشووری دوورگەی کریتی یۆنانی دەکات.

سەرچاوەکان دەڵێن ئەو کەشتییە لەگەڵ هێزە دەریاییەکانی یۆناندا لەنێو سنوورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتەدا مانۆڕی سەربازی دەکات.

بەپێی زانیاریەکان، لە مانۆڕەکەدا فڕۆکەی ئێف 16 و ئێف 18ی ئەمریکی بەشدار دەبن.

شرۆڤەکارانی سەربازی پێیانوایە، ئەمریکا دەیەوێت پێشانی بدات کە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەر ناکۆکییەکیهەڵچوو لە ناوچەکەدا ئامادەیە، بەتایبەت کە کەشتیی توێژەری “Oruc Reisy”ـی ئەمریکی لە نزیک کەناراوەکانیدوورگەی کریت بەدوای هایدرۆکاربۆندا دەگەڕێت و ئەوەش ئەگەری پێکدادانی سەربازیی لەنێوان تورکیا و یۆناندازیاتر کردووە.

Back to top button