کەشتیەکی نەوتی لە زەریایی هیندی بوو بەدوو کەرتەوە

جوتیار شەریف – خۆر

کەشتییەکی بارهەڵگر کە چەندین تۆن نەوتی لەخۆ گرتبوو لە ناوەراستی زەریایی هیندی بۆ دوو کەرت جیابووەوە.

کۆمیتەی قەیرانی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا وتی، “لە کاتژمێر ٤:٣٠ی دوای نیوەرۆی دوێنێ شەممە، ١٥-ئابی ٢٠٢٠ لە بەشی پێشەوەی کەشتییەکە کەرتبوونێکی گەورە روویدا”.

کەرتبوونی کەشتییەکەی ژاپۆن ‘ئێم ڤی وەکاشیۆ’ لە ناوەراستی دەریا، بووەهۆی رژانی جەندین تۆن لە نەوتی خاو بۆ ناو دەریا.

Back to top button