کەشناسی هەرێم: سبەینێ باران و خۆڵبارین دەبێت

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ باران دەبارێت و خۆڵبارینیش دەبێت، دەشڵیت، “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت.”

ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک و پلەکانی گەرما گۆڕانکاری ئەوتۆی تێدا رونادات.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران و هەورە بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و ڕاپەڕین و ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکووک و شەپۆلێکی مامناوەندی تۆز و خۆڵ هەرێم دەگرێتەوە بە تایبەت شارەکانی دهۆک و هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری گەرمیان.

ئاماژەشی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کردووە بەراورد بە رۆژی رابردوو و و خێرای با چالاک دەبێت و لە نێوان ٢٠ تا ٤٠ کیلۆمەتر دەبێت بەڵام شاری دهۆک ناگرێتەوە و مەودای بینین لە کاتی خۆڵبارین سێ تا چوار کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە راگەیاندراوەکەی کەشناسیدا بەم جۆرە ئاماژەی پێدراوە:

هەولێر : ٢٣

سلێمانی : ٢١

دهۆک : ٢١

کەرکوک : ٢٧

هەڵەبجە : ٢٢

زاخۆ : ٢٣

سۆران :٢١

گەرمیان : ٢٧

Back to top button